سەردێر

داهاتی بایدن و هاوسەرەكەی ئاشكرا كرا

خەڵك-

بایدن و جیلی هاوسەری لە ساڵی ڕابردوو نزیكەی 600 هەزار دۆلار داهاتیان هەبووە.

كۆشكی سپی داهات و سامانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە، كە تەنها لە ساڵی 2020 نزیكەی 600 هەزار دۆلار داهاتیان هەبووە، ئەمە لەكاتێكدایە، داهاتی كاملا هاریسی جێگری بایدن و داگی هاوسەری سێ هێندە بووە.

بەپێی زانیارییەكان، بایدن و هاوسەرەكەی 336 هەزار و 607 دۆلار داهاتیان هەبووە و 414 هەزار و 157 دۆلاریان وەك باج داوەتە حكومەت و ئەم بڕەش 26%ی سامانەكەیان بووە، هاوكات 704 هەزار و 30 دۆلاریان وەك هاوكاری پێشكەش كردووە و بڕی 10 هەزار دۆلاریشیان داوەتە دامەزراوە “بو”ی كوڕی بایدن كە ساڵی 2015 كۆچی دوایی كردووە.

كاملای جێگری بایدنیش بڕی 27 هەزار دۆلاریان بەناونیشان هاوكاری و خێر پێشكەش كردووە.