سەردێر

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ بە بەرپرسێكی نوێ دەدات

خەڵك-

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پرسی جیاواز دەدات.

ئەمڕۆ سێ شەممە 18ی ئایاری 2021 پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان كە دەستەی سەرۆكایەتی بڵاویكردووەتەوە، لە برگەی یەكەم دەنگ لەسەر پاڵاوتنی مونا یوخەنا یاقو، بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەدرێت.

هاوكات، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەباش دەدات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ شەش پڕۆژەیاسای دیكە دەكات.

 

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ وەزیری دارایی دەچێتە پەڕلەمانی كوردستان و بڕیارە تاوتوێی دۆخی دارایی و ئابووری هەرێم بكرێت.