سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 18-5-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 70دۆلار و 11 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 66 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.