سەردێر

عيراق، لەبارەی قەدەغەكردنی هاتووچۆوە بڕیار دەدرێت

خەڵك-
خەڵك- وەزارەتی تەندروستی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە ڕاسپاردەی نوێ‌ لەبارەی سەپانتدنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەئارادا بێت، ئەمەەش لە دوای كۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیە.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری ڕیاز حەلەفی بەرۆِێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی گشتی بڵاویكردەوە”تەندروستی هیچ پێشنیارێكی نوێی بۆ سەرلەنوێ‌ كاردن بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لەپاش هەڵوەشاندنەوە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی نەخستۆتەڕوو، تەنیا پشت بە قەدەغەكردنی نیمچە گشتی دەبەستێت”.

حەلەفی دەڵێت”گەڕانەوە بۆ قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی، ئاستی تووشبوونی ڕۆژانە دیاریی دەكات”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزتارەتی تەدروستی عیراق ڕایگەیاند”دوایین بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، ئاماژە بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی نیمچە گشتی دەكات كە لە چەند كاتێكی دیاریكراودایە، لەئێستاشدا لە هەفتەیەكدا دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ناسەپێنرێت”.

پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، بڕیاریدا قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی هەڵبوەشێنێتەوە و تەنیا پشت بە قەدەغەی هاتووچۆی نیمچە گشتی ببەستێت كە لە كاتژمێر نۆی ئێوارە بۆ پێنجی بەیانییە .