سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماردەكات

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 3552 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5457 كەسیش چاكبوونەتەوە، 41 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 10 حاڵەتیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 586 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 3552 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زياتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1229 و لە بەسرە 481 و لە سلێمانی 411 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 411 هەولێر 247 ، و لە دهۆك 139 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5457 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و دهۆك و هەولێر بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 41 كەس بەهۆی پەتاكە كە 10 حاڵەتیان لە سلێمانی تۆماركران.