سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ توشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیادیكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 797 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 897 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 11 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 7810 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 247 كەس و سلێمانی 307 كەس و دهۆك 139 كەس و گەرمیان 83 كەس و ڕاپەڕین 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 897 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4138 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە