سەردێر

تەنگژەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتيان بەرزكردەوە

خەڵك-
بەهۆی تەنگژەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و فراوانكردنی هێرشەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەززە، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

بە بۆچوونی چاودێران، تەنگژەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، پێشبینی ئەوەی هێناوەتەئارا كە فراوانار ببێت و هەڕەشە لەسەر كۆمپانیا بیانییەكانی ناوچەكە و كێڵگە نەوتییەكان دروست بكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەرمیلێك نرخی نەوتی خاوی برێنت 5 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 68؟77 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تكساس 7 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 65؟42 دۆلار، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسیا، مەترسی كەمبوونەوەی داواكاریی لەسەر نەوت و دابەزینی نرخەكەی دەهێڵێتەوە.