سەردێر

حكومەتی هەرێم پارەی تەواوكردنی سێ‌ قوتابخانەی دابینكرد

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 873 ملیۆن و 540 هەزار و 197 دینار بۆ تەواوكردنی سێ خوێندنگای سلێمانی دابینكرد.

لە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیراندا كە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە تێیدا هاتووە، رەزامەندی درا بە دابینكردنی بڕی 873 ملیۆن و 540 هەزار و 197 دینار بۆ تەواوكردنی سێ خوێندنگەی سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە خوێندنگەكان سەرجەمیان هەژدە پۆلین و لەلایەن سێ‌ كۆمپانیاوە جێبەجێدەكرێن.