سەردێر

هەولێر..تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی گڕیگرت

خەڵك
تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزین لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر گڕیگرت و توانرا لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری نزیك نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیگرت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێگەی تیمەكانمان بنكەی نەورۆز و ئازادی توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و پێش ئەوەی بگاتە تانكی بانزینەكە كە مەترسی تەقینی هەبوو.

وتیشی، تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە نازانرێت و تیمەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.