سەردێر

دوبەی رێوشوێنەكانی كۆرۆنای سووككرد

خەڵك-

لیژنەی باڵای ئیدارەی قەیران و كارەسات لە دوبەی بڕیاری دا بە سووككردن و كەمكردنەوەی رێوشوێنەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا لەگەڵ ئاسانكاری بۆ چالاكی و كاروبارە جۆراوجۆرەكان لە دوبەی.

لیژنەكە لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند لە ئەمڕۆ دوو شەممەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری دەكرێت ئەو رێوشوێنەی پێویستە جێبەجێبكرێت بریتییە لە پابەند بوون بە ماوەی نێوان دوو كەس كە دوو میتر بێت لەگەڵ بەستنی دەمامك، ئەمە رێوشوێنی ناچارییە پێویستە لە هەموو بارێكدا جێبەجێبكرێـت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد رێگا دەدرێت بە ئاهەنگ و شایی بە مەرجێك بەشداربووان لە 100 كەس تێپەڕ نەكات لە هۆڵەكاندا بە مەرجی ئەوەشی بەشداربووان و كارمەندان، ڤاكسین وەربگرن.

هاوكات رێگاش دەدرێت بە بەبوونی 1500 كەس لە شوێنە داخراوەكان و 2500 كەس لە شوێنە كراوەكاندا، 10 كەسیش بۆ رێستۆرانت و 6 كەسیش بۆ قاوەخانەكان دەتوانن پێكەوە دابنیشین.

رێگاش دەدرێت بە چالاكییە وەرزشییەكان بە ئامادەبوونی جەماوەر بە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین.