سەردێر

ڕەشەبا و خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بای باشوری ڕۆژئاوا ڕوو لە هەرێم دەكات و بەهۆیەوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە و پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ دوو شەممە ١٧-٥-٢٠٢١ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و پلەكانی گەرما بە تێكڕای ٢ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت بە جۆرێك لە سەنتەری پارێزگاكان پێشبینی دەكرێت لەنێوان ٣٧ بۆ ٤٠ پلە بێت و لەناوچەكانی گەرمیان و باشوری ھەرێم تا زیاتر لە ٤٢ پلە دەڕوات .

ڕاشیگەیاند، كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاكی ئاڕاستە بای باشور و باشوری ڕۆژئاوا لەسەر ناوچەكانمان چالاك ئەبێت بەخێرایی ٢٠ ھەندێك كات تا خێرایی ٤٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەتایبەت لەناوچەكانی سلێمانی، گەرمیان، كەركوك، ھەڵەبجە كاریگەری زیاتر ئەبێت.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە تۆز و خۆڵێكی كەم و ناڕوون ئاسمانی ناوچەكە دەگرێتەوە، كە لەماوەی رابردوودا لە ئەنجامی كاریگەری چالاكی بای باكور لەسەر ناوچەكە بەڕادەیەكی بەچاو ئاسمانی ناوچەكان ساف و ڕوون بووە .