سەردێر

كرێكارێكی ژینگەپارێز دەبێتە قوربانی ڕووداوێكی هاتووچۆ

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك دەروازەی فڕۆكەخانە، كرێكارێكی ژینگەپارێز، كە بە ڕەگەز بەنگلادیشیە گیانی لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیك دەروازەی فڕۆكەخانە، تانكەرێكی ئاوی قورس، كەمنداڵێك لێیدەخوڕی بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بەسیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا، كە لەسەری دەروازەكانی 120 مەتری دانراوە.

ڕاشیگەیاندووە، “لەو كاتەدا كرێكارێكی ژینگەپارێز، كە بەڕەگەز بەنگلادیشیە خەریكی كاری پاككردنەوە بووە لەدەروازەكە و تانكەرەكە بەرەو ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشت و بەداخەوە شێلای”.

ئاشكراشی كرد، لەئەنجامی ڕووداوەكە بەداخەوە كرێكارەكە هەر لەشوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەستدا و زیانێكی زۆری ماددیش كەوتەوە.

وتیشی، “لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسەی تانكەرەكەی لێدەخوڕی دەركەوت، كە هەرزەكارێكە و 18 ساڵی تەواو نەكردوە بۆئەوەی شیاو بێت بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت، كەچی تانكەرێكی لێخوڕیوە، كەپێویستە بۆ لێخوڕینی مۆڵەتی گشتی هەبێت”.

No photo description available.

May be an image of road