سەردێر

لە گەڕەكێكی سلێمانی سێ‌ دوكان و خواردنگە داخران

خەڵك-
بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەكان و بوونی خواردن و خواردنەوەی خراپ بوو لە گەڕەكێكی سلێمانی 3 دوكان و خواردنگە داخران.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢١/٥/١٦ هەڵمەتی پشكنینەكانی تیمەكانی چاودێری تەندروستی بۆ چاودێری شوێنە گشتیەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی مەرجە تەندروستیەكان بەردەوام بوو.

ڕاشیگەیاندووە، لە گەڕەكی (عەلی ناجی) دەستیان گرت بەسەر هەندێك خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوە بەسەرچوو.

ئاشكراشی كرد، لەو هەڵمەتەدا ٣ شوێنیش غرامە كراون و چەند شوێنێكیش ئاگادار كراونەتەوە، لەدووبارە بوونەوەی سەرپێچیەكان شوێنەكانیان دادەخرێ .

No photo description available.

May be an image of 1 person, food and indoor

May be an image of food and indoorMay be an image of indoor

May be an image of one or more people and indoor

May be an image of 1 person and indoor

May be an image of food