سەردێر

“ئەمریكا لە ئاستێكدا نییە توانای دیاریكردنی سنوری سیاسی هەبێت”

خەڵك-

باڵوێزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی ئەمریكا لە سوریا ستراتیژی نییە.

گۆڤاری فارین پالیسی بڵاویكردەوە، ڕۆبێرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا هۆشداریدا لە بوونی ئەمریكا لە سوریا و ئاشكرایكرد، مانەوەی ئەمریكا لە سوریا ستراتیژی نییە و مانەوەی هەفتانە درێژ دەكرێتەوە.
وتیشی”ئەمریكییەكان تا ئەوكاتە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی كوردەكان دەمێننەوە كە زیانیان پێنەگات، بۆیە پشتبەستنی كوردانی سوریا بە ئەمریكا مەترسییەكی گەورە دێتە هەژمار.
جەختی لەوەش كردەوە، لەوانەیە توركیا ماوەیەكی درێژ لە باكووری سوریا بمێنێتەوە، دۆخی كوردانی سوریاش كە بەشێك لە خاكی ئەو وڵاتەیان لە ژێردەستدایە، چەندین ساڵ بەو شێوە درێژەی دەبێت، چونكە ئەزموونی بەشداری 20 ساڵی پێشووی ئەمریكا لە عێراق، سوریا و لیبیا سەلماندی ئەمریكا لە ئاستێكدا نییە كە سنوری سیاسی دیاری بكات.