خەڵك-
ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە و گەلی فەلەستین هەڵوێستی هەبێت.
ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین، بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و بڕیارێك بدەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە فەلەستین و دەستدرێژیەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە.
وتیشی”كۆمكاری عەرەبی ئیدانەی تاوانی جەنگ و دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل دەكات بۆ سەر گەلی فەلەستین و بۆردومانە یەك لەدوای یەكەكانی بۆسەر كەرتی غەززە”.
ئاشكراشیكرد، پیلانی پاكتاوی ڕەگەزپەرستی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە جێبەجێدەكرێت بەتایبەت لە قودس و ناوچەكانی دەورووبەری.