سەردێر

حەماس، مەرجەكانی بۆ وەستاندنی شەڕ ڕاگەیاند

خەڵك-

بزووتنەوەی حەماسی دەسەڵاتدار لە غەززە بە مەرج هێرشەكانی بۆسەر ئیسرائیل ڕادەگرێت.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، خالید مەشعەل سەرۆكی نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دەركردنی دانیشتوانی شێخ جەراح ڕابگرێت و ئەو كەسانەشی لە توندوتیژییەكانی مزگەوتی قودس دەستگیر كراون، ئازاد بكات.
وتیشی”بۆ وەستاندنی شەڕ پێویستە ئیسرائیل هێزەكانی لەمزگەتی ئەقسا بكاتە دەرەوە و هەموو دەستدرێژییەكانیشی بۆ سەر غەزە ڕابگرێت”.
ئاشكراشیكرد، توركیا و میسر و قەتەر لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ وەستاندنی هێرشەكانی ئسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە و قودس.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەكانی حەماس و ئیسرائیل بۆ سەریەكتر دەیان كەس كوژراون و بە سەدانیش بریندار بوون.