سەردێر

ئێران، 4 كاندیدی بەهێز ناویان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تۆمار كرد

خەڵك-

ئەمڕۆ وەك دوواین ڕۆژ، چوار كاندیدی بەهێز خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران كانددكرد.
ئەمڕۆ شەممە 15-5-2021 لە دوواین ڕۆژی خۆتۆماركردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران چوار كەسی بەهێز لە ڕووی جەماوەرییەوە خۆیان كاندید كرد.

هەریەكە لە ئیبراهیم ڕەئیسی بەربژێری سەرەكی نەریتخوازان، كە هەڵبژاردنی پێشووی بە حەسەن ڕۆحانی دۆڕاند و سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، هەروەها موحسین هاشمی كە یەكێكە لەو كەسانەی خۆی بە درێژكراوەی ڕەوتی هاشمی رەفسەنجانی دەزانێت، هەروەها عەلی لاریجانی، سەرۆكی پێشووی پەڕلەمان ساڵی 2005 كاندید بوو و سەرنەكەوت، هاوكات ئیسحاق جیهانگیری كە یەكێكە لە سەركردە ناسراوەكانی ئێران، كاندیدبوونی خۆی ڕاگەیاند و ناوی تۆماركرد.