سەردێر

ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 141 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٢٣٤٩ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 44 كەس و سلێمانی 14 كەس و لە ڕاپەڕین 20 كەس و دهۆك ٥٢ كەس و هەڵەبجە 11 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 753 كەس چاكبوونەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.