سەردێر

خەڵك؛ هۆكاری ڕاوەستانی دابەشكردنی نەوتی ماڵان ئاشكرادەكات

خەڵك-
سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وەستانی هاتنی نەوت لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە هەرێم ڕاگیرا.وە

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی نەوت لە عێراقەوە نایەت، بۆیە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ڕاگیراوە.

ڕوونیشی كردەوە، ساڵانە حكومەتی عێراقی لەدوای 15ی نیسانەوە دابەشكردنی نەوت ڕادەگرێت تاوەكو 15ی ئاب و دوای ئەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا لە سنووری گەڕەكەكانی مەڵبەندی 5ی خۆراك لەناو شاری سلێمانی دابەشكردنی نەوت ڕاگیراوە، كە تەنها یەك گەڕەك (گەڕەكی كوردسات) مابوو نەوت وەربگرێت.

ئەو نەوتەی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرا بە كارتی زیرەك دابەش دەكرا و بۆ هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوت بە 44 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان.ش