سەردێر

بەوێنە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەرمینییەكان كۆمەڵێك رێككەوتن گەڵاڵە دەكات

خەڵك-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆك وەزیران و هایك چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەكنەلۆژیای زانیارییەكانی یٔەرمینیا كۆبووەوە و لەگەڵ هەردوولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتنی سەرەتایی.

لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا كە ی ئەمڕۆ (16 یٔایاری 2021) بەڕێوەچوون، تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری یٔەرمینیا كرا. هەروەها بڕیاردرا تیمی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی یٔەرمینیا دروست بكرێت بە مەبەستی گواستنەوەی یٔەزمونی یٔەرمینیا لەڕووی بە یٔەلكترۆنیكردنی حكومەت و پەرەپێدانی تەكنەلۆژیای زانیاری.

لەتەوەرێكی تری قسەكاندا، باسی پێكەوەبەستنی زانكۆ پۆلی تەكنیكییەكانی كوردستان و یٔەرمینیا كرا بەمەبەستی یٔەنجامدانی كاری هاوبەشی زانستی.

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ یٔەرمینیا، هەر یٔەمڕۆ جێگری سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێكی یەكێتی كۆمپانیا پێشكەوتووەكانی بواری تەكنەلۆژیای زانیارییەكانی ئەرمینیا كۆبووەوە، پاش گفتوگۆی چڕ رێككەوتنێكی سەرەتایی كرا بۆ ئەەوەی كۆمپانیاكانی یٔەرمینیا بێنە هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی بەرفراواندا منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن 10_18 ساڵان فێری ئای تی و تەكنەلۆژیای زانیاری بكەن كە یٔەمە پرۆگرامێكی تایبەتی كۆماری ئەرمینیایە.

سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی یٔەرمینیایە و سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا هەر یەكە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و یٔومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆك وەزیرانن.