سەردێر

پێنجوێن، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن – گەرمك، گیانلەدەستدانی كەسێكی لێكەوتەوە، ئەمەش بە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدان دادەنرێت كە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پێنجوێنەوە بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن گەرمك لە جۆری پێكدادان لەنێوان نیسان پیكابێك و ماتوڕسكیلێك، گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكەی لێكەوتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس برینداربوون، لە ڕووداوێكی هاتووچۆی تریشدا لە چەمچەماڵ لەسەر ڕێگەی كەركوك- سلێمانی، دوو كەس گیانیانلەدەستدا و كەسێكی تر برینداربوو.