سەردێر

تەندروستی جیهانی هەواڵێكی تۆقێنەر لەبارەی كۆرۆناوە بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبرییسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵی دووەمی پەتای (كۆڤید-19) دەبێتە مایەی مردنی زياترى خەڵكی بەراورد بە ساڵی یەكەم.

گیبرییسوس لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كۆڤید-19 تا ئەمڕۆ بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی 3.3 ملیۆن كەس، ئێستا چوینە ساڵی دووەمی پەتاكە كە دەكرێت ببێتە مایەی تۆماركردنی زیاتری حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەراورد بە ساڵی یەكەم”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، وەرگرتنی ڤاكسینەكان تاكە چارەسەر نییە بەڕێژەی 100% بۆ راگرتنی ڤایرۆسەكە، چونكە ئەوانەی ڤاكسینەكانیشیان وەرگرتووە، دەكرێت نەخۆشبكەونەوە، بەڵام مەترسییەكی كەمترییان لەسەرە.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندبوو، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 گەیشتە 81.475.053 كەس، ژمارەی ئەوانەش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا 1.798.050 كەس بوو.