سەردێر

گەشتیارێکی زۆر هاتوونەتە سلێمانى

خەڵك-
بۆ مەبەستی گەشتكردن، دەیان هەزار كەس لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكەن.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی”بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزان و تائێستا دەیان هەزاران گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان كردووە”.

هەر پەێی ئەو ئامارانە”تا دوو ڕۆژی پێش هاتنی جەژن نزیكەی 40 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان كردووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە هەموو ئامادەكارییەك بۆ هاتن و پیشوازیكردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا كراوە”.

سلێمانی بەو هۆیەی كەشێكی لەبار و فێنكی هەیە و زۆرێك لە هاوینەهەوار دڵڕفێنەكانی كوردستانی لەئامێزگرتووە، ساڵانە لە بۆنەكاندا زۆرێك لە گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە ڕووی تێدەكەن، ئەمەش لەڕووی ئابورییەوە سودێكی گەورە بە پارێزگاكە دەگەیەنێت.