سەردێر

ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی كازمی لەگەڵ ئەردۆغان ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، جەخت لەسەر مافی گەلی فەلەستین دەكاتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند”كازمی و ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ڕاوبۆچوونیان لەبارەی ڕووداوەكانی فەلەستین و ئەو پەرەسەندن و دەستدرێژیانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكرێن، تاوتوێكرد”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هەردوولا تەئكیدییان لەسەر مافی گەلی فەلەستین كردەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەسەر خاكی خۆی كە پایتەختەكەی قودسی پیرۆز بێت، دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلیشیان ڕەتكردەوە”.