سەردێر

مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانى ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە ئاشكرا دەكات

خەڵك-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە ئاشكرا دەكات و پشتیوانی لەگەلی فەلەستین دەكات.

دەربڕینی ئەم هخەڵوێستەی بارزانی، لەكاتی سەردانی هێمن هەورامی نێردراوی تایبەت سەرۆكی پارتی بوو بۆ لای نەزمی حزوری كونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی بەیاننامەیەكیش كە لەلایەن كونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە”حزوری نامەیەكی لەلایەن مەسعود بارزانییە پێگەیشتووە بۆ مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دەربڕیوە، لەو تەنگژەیەی ڕووبەڕووی گەلی فەلەستین بۆتەوە بەهۆی ڕووداوەكانی قودس و هێرشكردنە سەر كەرتی غەززە، و لە نامەكەشدا بارزانی بە فەلەستینییەكان دەڵێت: بەدڵ لەگەڵتانیین.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، نەزمی حزوری، سوپاسی هێمن هەورامی نێردراوی تایبەتی بارزانی كردووە لەبەرانبەر سەردانەكەی لەگەڵ شاندی هاوڕێی، وێڕای ڕێز و سوپاسیان بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەرانبەر نامەكەیدا كە تێیدا واتای برایەتی و هەماهەنگی و هەستێكی برایانەی تێدا بەرجەستە بووە.