سەردێر

هەرێمی مەتینا؛ گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكی گەریلاكانی بڵاوكردەوە

خەڵك
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاكی گەریلاكانی یەژاستاری لە گۆڕەپانی زەندورای هەرێمی مەتینا بڵاوكردەوە كە لە ئەنجامدا ٧ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاكی گەریلاكانی یەژاستار لە هەرێمی مەتینا، كە لە دژی سەربازانی سوپای توركیابڵاوكردەوە، ٥ی ئایار كاتژمێر 12 لە گۆڕەپانی تەندورەكی هەرێمی ئاڤاشین، ٩ سەرباز كە لەسەر چیا سەرقاڵی جموجووڵ بوون، لەلایەن گەریلاكانی یەژاستارمانەوە چاودێریكران و دواتر هێزەكانمان گورزیی گەورەیان لە دوژمندا.

لەچالاكیەكەدا ٧ سەربازكوژران و ٢ سەربازی دیكەش بریندار بوون، دوای چالاكیەكە سوپا تەرمی كوژراوەكانیان بە هەلیكۆپتەر لە هەرێمەكە گواستەوە.