سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق

چوار هەزار و 512 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك
لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 4 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو 28 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 512 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و پێنج هەزار و 43 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 132 هەزار و 92 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنیك و 28 هەزار و 627 كەس چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 90.9%ی كۆی تووشبووان، هاوكات 15 هەزارو 883 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.