سەردێر

سلێمانی.. لە ڕەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون

خەڵك

لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون
لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی 900 خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان كردووە و 25 شوێنی گەشتیاریان داخستووە.

بەپێی ئامارێكی لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە كۆی بەسەركردنەوەكان لە نێو شاری سلێمانی لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان 25 شوێن داخراوە هەروەك 36 خاوەنكار پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە.

جێی ئاماژەیە، لە شاری سلێمانی 1400 موڵەتی كاركردنی گەشتیاری دراوەتە خاوەنكاران و لە ڕَگەی لیژنەكانی گەشتوگوزارەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دواین مەرج و ڕێنماییەكان بەسەر دەكرێنەوە.