سەردێر

بڕیارێك بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان و مزگەوتەكان درا

خەڵك-
سەرەڕای بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، دیوانی وەقفی سوننی بڕیاریدا پابەند نەبێت و دەڵێت: “دەرگای مزگەوتەكان دەكەنەوە و نوێژی جەژن دەكەن”.

دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەك چۆن پێش قەدەغەی هاتووچۆ دەرگای مزگەوتەكان كراوەبوون، بەهەمان شێوەش بەردەوام دەبن لەسەر بەكراوەیی هێشتنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بەشێوەی ئاسایی و ئەنجامدانی نوێژەكان.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانیشدا دەرگای مزگەوتەكان كراوەدەبن و نوێژی جەژن ئەنجام دەدرێت.

دیوانی وەقفی سوننی جەختیشی كردۆتەوە، “دەرگای هیچ مزگەوتێك لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا داناخەین”.

بە بڕیاری حكومەتی عێراق لە شەوی ڕابردووەوە تاوەكو 22ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوتی دەبێت لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان.