سەردێر

چەند زانیارییەك لەبارەی سێگۆشەی بەرمۆداوا نایزانیت

خەڵك-
ڕۆژنامەی (فیتۆ) چەند زانیارییەك لەبارەی سێگۆشەی بەرمۆداوا بڵاودەكاتەوە، دوای ئەوەی ناوەكە زۆرترین سێرچی بۆكرابوو لە میسر.

لە میسر زۆرترین سێرچ و پرسیار لەبارەی شوێنی (سێگۆشەی بەرمۆدا)ەوە كرابوو، سێ‌ هەڵبژاردەش بۆ وەڵامدانەوە دانرابوو كە بریتی بوون لەوەی شوێنی سێگۆشەی بەرمۆدا دەكەوێتە ئۆقیانوسی هیندی- ئۆقیانوسی ئەتڵەنتی- ئۆقیانوسی هێمن، ئەمەش لەلایەن ڕۆژنامەی (فیتۆ)ی میسرییەوە ئاماژەی پێكراوە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، سێگۆشەی بەرمۆدا لە ئۆقیانوسی ئەتڵەنتییە و پێی دەوترێت (سێگۆشەی شەیتان)، و دەكەوێتە نێوان فلۆریدا و بۆرتۆریكۆ و بەرمۆدا.

ڕووبەری سێگۆشەی بەرمۆدا نزیكەی 1.5 ملیۆن میل چوارگۆشەكەیە، ئەم ڕووبەرە لە نیوەی سەدەی نۆزەدەیەمەوە دیارنەمانی 50 كەشتی و 20 فڕۆكەی بەخۆوەبینیەوە.

ناوچەكە یەكێك لەو ڕێڕەوانەی جیهان كە زۆر بەكاردەهێنرێت، هەندێك لە ڕاپۆرتەكانیش باس لەوەدەكەن كە دیارنەمانی كەشتی و فڕۆكەكان وابەستەی ڕووداوی سروشتی گەورە بوون، بەڵام زانایان زیاتر بڕوایان بە گۆڕانكارییە ژینگەییە لەناكاوەكان دەكەن كە بوونەتە مایەی نوقمبوونی كەشتییەكان و تێكشكانی فڕۆكەكان.