سەردێر

تەندروستی هەولێر تیمە پزیشكییەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵك-
لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان 11 تیمی پزیشكی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پلانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بۆ مەبەستی هەر پێویستیەك لەڕۆژانی پشووی جەژن (١١) تیمی پزیشكی لە ڕێگەی بەشی كردە پزیشكیەكان لەئامادەباشیدان بۆ هەر حالەتێكی لەناكاو و لە ڕێگەی سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن (١٢٢) هاووڵاتیان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ نێو شاری هەلێر (٥) تیمی پزیشكی جێگیر كراوە لەشوێنە گشتیەكانی وەكو مۆڵ و شەقامە گشتیەكان بۆ زووتر گەیشتنە هەر حاڵەتێك، كە پێویستی بە خزمەتگوزاری پزیشكی هەبێت و تیمەكان چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدەن تا لەڕێگەی ئەمبوڵانس دەگەیەنرێتە نزكترین نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

ڕوونیشی كردۆتەوە، نەخۆشخانە فریاكەوتنەكان لەڕۆژانی جەژن بەڕدەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی (٢٤) كاتژمێریدان، بۆیە پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەڕێگەی ئیشكگریەوە لە خزمەت هاونیشتیمانیان دادەبن.

No photo description available.