سەردێر

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی داعش پەیامێكی بڵاوەكردەوە

خەڵك-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەك لە سنوری كفری، پەیامێكی بڵاوكردەوە و بەتوندی هێرشەكەی ئیدانەكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا لەسەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند” بە تووندی سەركۆنەی هێرشی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش لە سنوور‌ی كفری دەكەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانە دەكەم كە شەهید بوو، هاوخەمیانم.”

لە كاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرشیانكردە سەر سەنگەرێكی لیوای 116 و لە ئەنجامی هێرشەكەشدا پێشمەرگە شەهید بوو.