سەردێر

هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە بەبێ‌ لێبڕین ئاشكراكرا

خەڵك-
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا دیاریی دەكات و هۆكارەكانی دواكەوتنی پارەی مووچەش لەلایەن بەغداوە ئاشكرا دەكات.

ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە”هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ‌ لێبڕین، پەیوەندی بەو بڕگانەوە هەیە كە پەیوەندییان بە هەرێمەوە هەیە لە بودجەدا و شیاوی جێبەجێكردن نیین، تەنیا بۆ ئەوە دانراون تا ڕوكارێكی یاسایی بن بۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێم، كەلێنەكەش لەو بارەیەوە لەلایەن هەردوو لایەنە، بەغدا و هەولێر”.

بە وتەی ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق”دەبوو هەڵسەنگاندن بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم بكرێت، تا لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، پاشماوەی ئەوەش لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت، بەڵام ڕەوانە نەكراوە، هەرێمیش لەسەدا 50ی داهاتە نانەوتییەكانی بۆ بەغدا نەناردووە”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت”بودجە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە 682 هەزار فەرمانبەران، بەڵام هەرێم دەڵێت ژمارەی مووچەخۆرانی ملیۆنێك و دوو سەد و پەنجا هەزار كەسە، تاكە چارەسەریش پابەندبوونی هەموانە بە یاسایی بودجە و جێبەجێكردنیەتی.