سەردێر

ناوی سەرجەم كاندیدی حزبەكان و سەربەخۆكان لە سلێمانی بڵاوكرایەوە

خەڵك-
پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ناوی سەرجەم كاندیدی حزبەكان و سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 10-10-2021 ئەنجام بدرێت بڵاودەكاتەوە.

بەپێی لیستی پەسەندكراوی كاندیدانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، كە پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بڵاویكردۆتەوە و دەست (خەڵك) كەوتووە، سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشی سەر (5) بازنەی هەڵبژاردن كراوە و 65 كەس خۆیان بۆ پڕكردنەوەی كورسییەكانی پارێزگای سلێمانی كاندید كردووە

هەر بەپێی لیستەكە، یەكێتی و گۆڕان وەك (هاوپەیمانی كوردستانی) كاندیدیان هەیە و حزبەكانی دیكەش هەریەكەیان كاندیدی خۆی دیاری كردووە و ژمارەیەك پەڕلەمانتاری پێشووی كورد لە پەڕلەمانی عێراق بە شێوەی سەربەخۆ خۆیان كاندید كردۆتەوە.

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of text