سەردێر

نەژاد خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید كرد

خەڵك-

تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك لە كەسایەتییە سیاسییەكانی ئێران خۆیان بۆ كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كرد.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، كاتژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ دەرگای خۆتۆماركردن كرایەوە، هاوكات بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ وەك یەكەم ڕۆژ 57 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشوو ئێران بۆ تۆماركردنی ناوی خۆی گەیشتە وەزارەتی ناوخۆی ئێران و بڕیارە كێبڕكێی بەهێز بكات بۆ بردنەوەی پۆستەكە.