سەردێر

جێنین هێنیس پلاسخارد؛ تائێستا رێككەوتننامەی بەغدا و هەولێر نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردن

خەڵك
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت ، هاوكاری عێراق دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكان و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پاڵپشت بێت، دەشڵێت،”نیگەرانن لەبەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران”.

جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغدا لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تایبەت بە بارودۆخی عێراق راپۆرتێكی پێشكەش كرد ڕایگەیاند، هاوكاری عێراق دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكان و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پاڵپشت بێت.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی سنجارەوە نەچووەتە بواری جیبەجێكردن، هەروەها تائێستاش رێككەوتننامەی نێوان بەغدا و هەولێریش نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردن.

جینین پلاسخارد باسی لەوەشكرد ، كە نیگەرانن لە بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، جەختیسی لەوەكردەوە، كە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگن.

باسی لەوەشكرد، كە ئەو ڕوداوانەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان ڕوویاندا دەبێتە هۆی نیگەرانی بەرامبەر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین.

ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، تەنها ڕوبەڕوی تۆقاندن و کۆت و بەندکردنی چالاكيیەكانیان و دەستگیرکردن نەبونەتەوە، بەڵکو هەندێکیان تۆمەتی تەشهیریان ئاراستەکراوە، هەندێکی تریشیان لەمدوایانەدا بە یاساکانی ئاسایشی نیشتمانی دادگایی کراون



هەلبژاردە

گرنگترینەکان