سەردێر

حكومەتی هەرێم لە بارەی پشووی سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە، كە یەكەم ڕۆژی جەژنە دەبێتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەكات و لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوو نیە.

پەیامێك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەكەینەوە كە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە كە یەكەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.
دەوامی فەرمیش حەفتەی ئایندە لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٥/١٦ دەست پێ دەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/٥/١١