سەردێر

وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانى كارەبای نیشتيمانی زیاد كرا

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 میگاواتی لەگەرمیان بە وێستگەكانی كەلار و كفری و غازی سلێمانی (هێڵی نشتیمانی) وە بەسترایەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە ، ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی 5ی 2021 كارەكانی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 میگاواتی لە گەرمیان بە وێستگەكانی كەلار و كفری و غازی سلێمانی(هێڵی نشتیمانی) وە كۆتایی هات .

ڕاشسگەیاندووە، بڕیارە بەم نزیكانە بەرهەمهێنان دەستی پێ بكات بە چەند قۆناغێك تاكۆتایی مانگی (٦) بگات بە (١٦٥)مێگاوات، بەمەش بەرهەمێنانی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات و پێدانی كارەباش زیاد دەبێت .

‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎