سەردێر

عیراق و هەرێم، نزیكەی 5300 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5287 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6561 كەسیش چاكبوونەتەوە، 34 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 969 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5287 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و سلێمانی بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2162 و لە بەسرە 686 و لە دیالە 307 و لە سلێمانی 300 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 300 هەولێر 141، و لە دهۆك 223 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6561 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 34 كەس بەهۆی پەتاكە.