سەردێر

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا

خەڵك-

دەستەی كەشناسی و بومەلەزرەزانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، ئاسمان بەگشتی لەسەرتاسەری ناوچەكە ساماڵ و هەندێكجار پەڵە هەور دەبێت.

دەستەی كەشناسی و بومەلەزرەزانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەشوهەوای سبەی چوار شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق شێدار و هەور دەبێت و هەندێكجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە باشوری عێراقیش، ئاسماڵ نیمچە هەور دەبێت و گۆڕانكاری لەپلەكانی گەرما ڕوونادات، لەناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و ئاسمان هەور دەبێت،

ئاشكراشیكرد، كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، كەشوهەوای ڕۆژی هەینی سەرجەم ناوچەكانی عێراق وەك یەك دەبێت و ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و گۆڕانكاری لەپلەكانی گەرما ڕوونادات، كەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتووش، لەناوچەكانی عێراق ئاسایی دەبێت.