سەردێر

بڕێكی زۆر لە گۆشتی سەر شەقامەكان دەستی بەسەردا گیرا

خەڵك
بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتووە كە لەسەر شەقامەكان بەشێوەی ناتەندروست بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.11) شۆڕش كەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رایگەیاند:‌ بەهاوكاری بەڕێوەبە‌رایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنەكان دەستیان‌ بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتوە كە بەبێ رەچاوكردنی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بەشێوەی ناتەندروست و نایاسایی لەسەر شەقامەكان بەسەر ‌هاوڵاتیاندا ساغكراوەتەوە.

وتیشی:”گۆشتی ئەو ئاژەڵەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و گۆشتەكەشی نەكراوە و نازانرێت هەڵگری كام جۆر نەخۆشییە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

رونیكردەوە:”یەكێك لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رۆژانە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیژوای یەكی پاراستنی سلێمانی بەدواداچون بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەیەتی لەسەر شەقامەكان دەكات، لە هەرشوێنێك دەستی بەسەردا بگیرێت، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن”.

ئاماژەی بۆئەوەكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە رەوانەی ڤێتێرنەری دەكرێت بۆ لەناوبردن وەهەروەها ئەو كەرەستانەشی لە پیشەكەدا بەكارهێنراون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.