سەردێر

بەشەخۆراكی سێیەم بۆ مانگی چوار دابەشدەكرێت

خەڵك
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەكاری پێدانی بەشە خۆراكی سێیەم بۆ مانگی نیسانی سالی ٢٠٢١ دەكات.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،
بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێم، بڕی ٣٦٠ تەن زەیت و٢٢٥ تەن شەكری ئامادە كردوە.

باسلەوەشكراوە، ئەو ماددە خۆراكیانەی كە ئامادە كراوە وەك بەشی سێیەم بۆ مانگی نیسان لەرێی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت.