سەردێر

تەكیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای تەكیە – سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای تەكیە ــ سلێمانی سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تر بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەكەشیانەوە دوو لەبریندارەكان ڕەوانەی سلێمانی كران.

بەپێى زانیارییەكان، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە كەیەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان حكومییە.