سەردێر

حكومەتی هەرێم ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان چوارچێوەی هێڵە گشتیەكانی حكومەت لە بواری چاكسازی كە پێداگری لەسەر چاكسازیی سیستەمی باج بە شێویەكی دادپەروەرانە دەكات ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد .

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، كە رۆژی دووشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.

حكومەت ڕاپۆرتی چاكسازیی لە بواری باج دەنێرێتە پەرلەمان:
رۆژی دووشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.
چوارچێوەی هێڵە گشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری چاكسازی كە پێداگری لەسەر چاكسازیی سیستەمی باج بە شێویەكی دادپەروەرانە دەكاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میكانیزم و پێوەری تازە بۆ ڕێكخستنی باج و لەو پێناوەشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ڕێكاری گرتۆتەبەر كە بریتین لە:
یەكەم: بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەكان و مەوادی كیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەكان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەكان، باج بەم شێوەیە وەربگیردرێت كە لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٣/٥ چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە:
ـ ٧% باج لە بەها لە كاتی هاوردەكردن
ـ ٤% باج لە بەها لە كاتی هەناردەكردن
دووەم: مامەڵەی هیچ كۆمپانیایەكی نەوت و گاز ڕایی ناكرێت تا پاكانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.
سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: دەبێ سەرجەم كۆمپانیاكانی دابینكار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بكەن.
پێنجەم: وەرگرتنی باج لە كارمەندی بیانیی بواری نەوت و گاز كە لە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١/١٧ چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ی ئایاری ٢٠٢١