سەردێر

دەستبەسەر كەشتییەكی پڕچەكی ئێرانیدا گيرا

ئەمریكا: كەشتییەكە لە ئێرانەوە چەكی بۆ حووسییەكان گواستووەتەوە

خەڵك-

بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەستیپێكردووە لە ئەو كەشتییە پڕ چەكەی لە دەریای عەرەب دەستیبەسەردا گیرا كە لە ئێرانەوە هاتبوو.

بەرپرسە ئەمریكاییەكە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاند ئەم كەشتییە پڕ لە چەكە بە رێگاوە بووە بۆ حووسییەكانی یەمەن.

ئەو بەرپرسە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە، بەڵام ئاماژەی بە ئەوە كردووە بەپێی گوتەی تیمی كەشتیوانی كەشتییەكە ئەو چەكانە لە ئێرانەوە هاتووە.

هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند لە رۆژی یەك شەممە كەشتییەكی پڕ چەكیان لە دەریای عەرەبدا دەستبەسەردا گرتووە كە بە هەزاران چەكی هێرشبەری تێدایە.

كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی تەواوی گرووپی چەكداری حووسیی دەكات كە لە رێگای كودێتای سەربازییەوە لە 2014وە سەنعای پایتەختی یەمەن و زۆرێك لە ناوچەكانی دیكەی ئەم وڵاتەیان دەستبەسەرداگرتووە.