سەردێر

ئاگاداریەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت ١٤٤ ئۆتۆمبێل هەیە كە لە ساڵانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە و ١٥ رۆژ مۆڵەت دراوە بە خاوەنەكانیان بۆ ئەوەی بچن ئۆتۆمبێلەكانیان وەربگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە بڵاویكردووەتەوە” 144 ئۆتۆمبێل هەیە كە لە ساڵانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە، ساڵانێكی زۆرە ئەو ئۆتۆمبێلانە ماونەتەوە و خاوەنەكانیان نایەن بە لای ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بۆ ئەوەی وەریبگرن”.

هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەلایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لە بەرواری 9ی ئایار تا 23ی ئایاری ئەمساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان، نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، هاتوچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی سكراب بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.