سەردێر

هاتووچۆی سۆران: ڕێگایەكی سەرەكی دادەخرێت

خەڵك

هاتووچۆی سۆران لەبارەی داخستنی ڕێگایەكی سەرەكی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێرانی خۆشەویست دەكەینەوە، بەیانی دووشەممە ڕێكەوتی ۲٠٢١/٥/١٠ ڕێگای بێخاڵ لە بازگەی بێخاڵ – گەلی عەلی بگ بۆ بێخاڵ لە كاتژمێر (٧)ی بەیانی تا (٤) ی ئێوارە دادەخرێت بەهۆكاری قیرتاوكردنی ڕێگاكە”

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو:”شوفێرانی بەرێز دەتوانن ڕێگای كەمەربەندی زارگەلی-كاولۆكان بۆ ڕواندز بەكاربهێن لە ڕواندزیش بەپێچەوانەوە، هاوكاریتان جێگای رێزە”.