سەردێر

یەكێتی: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچە دابەش بكات

خەڵك

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات.

زیاد جەبار سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند،”لە یەكەم ڕۆژی دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران، وەكو فڕاكسیۆنی یەكێتی ئەوەمان ڕاگەیاندووە كە لێبڕینی مووچە یان دواكەوتنی، نایاساییە”.

زیاد جەبار وتیشی،”سەبارەت بە لێبڕینی مووچە یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌ و تیایدا ڕامانگەیاندووە كە ئێستا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین مووچە دابەش بكات، بۆیە هەموو ڕێكارە یاساییەكان دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كۆتایی بەلێبڕینی مووچە بهێنرێت”.