سەردێر

دەرفەتی كار لە ئەمریكا زیاد دەكات

خەڵك
خاوەنكارەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە مانگی چواردا نزیكەی ملیۆنێك كرێكاریان خستۆتە سەر كار، كاتێك بە خێرایی وەڵامی بەرزبوونەوەی ئاستی داواكارییەكانیان دایەوە كە بەهۆی دووبارە بوژانەوەی ئابوری و خێرایی باشتركردنی كەرتی تەندروستی گشتی و یارمەتی دارایی گەورە لە لایەن حكومەتەوە هاتەئاراوە.

ڕاپۆرتی دامەزراندنی وەزارەتی كار بە ووردبینییەوە چاودێری دەكرێت و ڕاپۆرتەكە ئەوە رووندەكاتەوە كە ئەو هاوكارییە داراییەی كۆشكی سپی لەمانگی سێدا بەهۆی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆناوە پێشكەشی خەڵكی كرد بووتە هۆی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ژیانی خەڵك، كە بە باشترین كاری لەوجۆرە هەژمار دەكرێت لە ماوەی نزیكەی چوار دەیەدا.

بەپێی ڕاپرسییەكی ڕۆیتەرز سەبارەت هەڵسانگاندنی ئابوری، پێدەچێت مانگی داهاتو 978 هەزار كار زیاد بكات لەدوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی كار بۆ 916 هەزار كەس لەمانگی ئازاردا ، بەبەراورد بە مانگی دووی ساڵی 2020 كە كەمبوونەوەی رێژەی كار گەیشتە لوتكەو نزیكەی 7,5 ملیۆن كار لەدەستدرا.