سەردێر

هیندستان؛ كۆرۆنا تەواو تەنگی بەو وڵاتە هەڵچینیوه

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا 4187 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە و 401 هەزار و ٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسەكەش تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ هەزار و ٧٨ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە و 4 هەزار و ١٨٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٨٩٢ هەزار و ٦٧٦ كەس، كۆی ژمارەی ئەوكەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٣٨ هەزار و ٢٧٠ كەس.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هیندستان ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی رۆژانە لە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا، ژمارەی ئەوكەسانەشی دژ بەو پەتایە ڤاكسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٦٧ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ٥٤٤ كەس.